رووداو - ديجيتاڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشانە دەکات، کە لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە کرانە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی. چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026 حەسەن شەیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبى، کە عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانیش بەشدار دەبێت". بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و سعودیە لە حەوت پارێزگای عێراق بارەگاکانی حەشدی شەعبییان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە 20 چەکداری ئەو دەستەیە کوژران و 32ی دیکەیان بریندار بوون. محەممەد حوسەینی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی رەوتی حیکمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی حکومی دەکرێت و لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بووە بۆ ئەوەی بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەدا بێنە دەنگ لەبارەی ئەوەی کە روویدا. ئەو هێرشانەی ئەمریکا و سعودیە دوای رۆژێک بوو لە تۆمەتبارکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەلایەن سعودیەوە بەوەی هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە.
عێراق29-07-2026نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو لەبارەی بۆردوومانەکانی عێراق: دەکرێت دۆخەکە زۆر خراپتر بێت