رووداو دیجیتاڵ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پێشنیازە یاسا و یەک پڕۆژە یاسا دەکات. بەگوێرەی کارنامەکەی، کۆبوونەوەکە کاژێر 13:00ـی رۆژی یەکشەممە، 19ـی تەممووزی 2026، بەڕێوەدەچێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتنەکە پێنج بڕگەی لەخۆگرتووە کە بریتین لە: یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری 22ـەمینی یاسای میلاک ژمارە 25ـی ساڵی 1960. دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتیی مافپەروەران ژمارە 137ـی ساڵی 1981. سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای کیمیاکاران ژمارە 43ـی ساڵی 1970. چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننە ژمارە 56ـی ساڵی 2012. پێنجەم: گفتوگۆی گشتی.