Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت

بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت

عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە
عێراق02-06-2026

سەرۆکی دامەزراوەی نەرام سین: چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیرادەی وەرگرتنی چەکی لە گرووپەکان هەیە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات
عێراق02-06-2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند
عێراق02-06-2026

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا کۆمەڵێک بڕیاری لە کەرتەکانی نەوت، چاکسازیی کارگێڕی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا، لەوانە زیادکردنی هەناردەی نەوت بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە رێگەی بۆری و تانکەرەوە.

رۆژی سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا زەیدی جەختی لە شەفافیەت لە گرێبەستەکاندا کردەوە و رایگەیاند: "حکومەت پەیڕەوی کێبڕکێی بنیاتنەر لەنێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات و دووردەکەوێتەوە لە بەخشین و هەڵاوێردکردن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سامانی گشتی و دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنێکی بە کواڵیتی".

یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە چاکسازیی کارگێڕییەوە. زەیدی فەرمانی کرد بە "هەڵسەنگاندنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە هەموو دامەزراوەکان، ئەوەش لەسەر بنەمای پێوەرەکانی لێهاتوویی، پیشەییبوون و دەستپاکی."

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پلانی وەزارەتی نەوتی بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردن پەسندکرد، کە بڕیارە "بە دوو قۆناخ لە دوو مانگ و نیودا هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە لە 220 هەزار بەرمیلەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکرێ. هەروەها هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بە سێ قۆناخ بگەیێندرێتە 420 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا".

هێڵی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان- بەندەری جەیهانی تورکی، تاکە سەرچاوەی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی عێراقە لە رێگەی بۆرییەوە، دوای ئەوەی تەنگەی هورمز داخرا. 

هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا کە وەزارەتی نەوت لەگەڵ لایەنی سووریا گرێبەست بکات بۆ "گواستنەوە، کۆگاکردن و مامەڵەکردن بە نەوتی خاوی بەسرە لەرێگەی هەردوو بەندەری بانیاس و تەرتووس لەسەر دەریای نێوەڕاست، هەروەها کردنەوەی نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی بۆ وەزارەتی نەوت لەوێ."

سەبارەت بە دۆخی بژێوی، حکومەت وەزارەتی بازرگانیی راسپارد بۆ رێکخستنەوەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە. لە بڕیارەکەدا هاتووە کە دەبێت "خەرجییەکان کەم بکرێنەوە و دڵنیایی بدرێت لەوەی بەشەخۆراک دەگاتە دەستی چینە هەژار و کەم دەرامەتەکان و ئەو توێژانەی شایستەی پاڵپشتین."

بڕیارەکانی دیکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق:

-  هەڵسەنگاندنەوە بۆ دەرفەتە وەبەرهێنانەکان لە کەرتی کارەبادا دەکرێت.
- پێکهێنانی ئەنجوومەنی کار و واژۆکردنی رێککەوتنامەی پاراستنی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵات.
- واژۆکردنی رێککەوتنامەیەک بۆ گواستنەوەی ئەو سزادراوانەی حوکمی زیندانییان هەیە.
- بەهۆی دۆخی سەربازیی ناوچەکە، ئەو بیانییانەی ماوەی نشینگەان لەنێوان 28ی شوباتی 2026 تاوەکو مانگێک دوای هەڵگرتنی قەدەخەی گەشتی ئاسمانی بەسەرچووە، بە "پاساوی رەوا" بۆیان هەژمار دەکرێ و سزا نادرێن.

 

نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد02-06-2026