Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەست بەسەر ئەم پارەیەدا گیراوە

دەست بەسەر ئەم پارەیەدا گیراوە

عێراق02-06-2026

دادگەی عێراق: دەست بەسەر 40 موڵک و 10 ملیۆن دۆلاری بریکاری پێشووی وەزیری نەوتدا گیرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات
عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات
عێراق02-06-2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند
عێراق02-06-2026

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی عەدنان محەممەد مەحموود، بریکاری پێشووی وەزیری نەوتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاش، زێڕ، چەک و دەیان موڵکدا گیراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە (2ی حوزەیرانی 2026)، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئاماژەی بەوە کرد، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان محەممەد مەحموود) و گرووپەکەی، ئەنجامی گەورەیان هەبووە و دەست بەسەر چەندین موڵک و ماڵی ئەوان و ئەو کەسانەشدا گیراوە کە پەیوەندییان بە دۆسیەکەوە هەبووە.

داوەری تایبەتمەند بە دۆسیەکە دەڵێ: "تاوەکو ئێستا دەست بەسەر نزیکەی 40 موڵکدا گیراوە کە دەکەونە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین و هەولێر."

سەبارەت بە بڕی ئەو پارە و زێڕەی لەو دۆسیەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە، دادوەرەکە دەڵێ: "توانراوە بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و 3 ملیار دیناری عێراقی، لەگەڵ کیلۆ و نیوێک زێڕ دەستی بەسەردا بگیرێ."

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوی دادگا، لە ماڵی تۆمەتبار و گرووپەکەیدا بڕێکی زۆر چەکی سووک و مامناوەند دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

دادوەریی لێکۆڵینەوە  جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەمە کۆتایی دۆسیەکە نییە و رایگەیاند: "لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی پەیوەندییان بەم تاوانەوە هەیە."

عەدنان محەممەد مەحموود لە سەردەمی محەممەد شیاع سوودانیدا بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوتنی باکوور و پاڵاوگەی بێجی بوو.

عەدنان محەممەد یەکێکە لەو بەرپرسە باڵایانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ. رۆژی شەممە 30ی ئایاری 2026 لە ناوچەی ئیسحاقی لە پارێزگای سەلاحەدین دەستگیرکرا.

 

نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد02-06-2026