رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق تایبەت بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026 کە دەست رووداو کەوتوون، تێچووی ژیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاستێکی بەرزتری تۆمارکردووە بەراورد بە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق.
حکومەتی عێراق ساڵی 2022ـی وەک ساڵی بنچینە پێوەری 100 خاڵی بۆ نرخی تێچووی ژیان دیاریکردووە. داتاکان نیشانی دەدەن کە لە چوار ساڵی رابردوودا تێچووی ژیان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 11.3% بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەرزبوونەوەکە بە رێژەی 10.7% بووە.
جووڵەی نرخ لە پارێزگاکانی عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ (بەبێ هەرێمی کوردستان):
- کانوونی دووەم: 108.1 خاڵ
- شوبات: 109.5 خاڵ.
- ئادار: 111.3 خاڵ.
- نیسان: 112.8 خاڵ.
- ئایار: 111.2 خاڵ.
- حوزەیران: 110.7 خاڵ.
لە عێراقدا پارێزگای ئەنبار بەرزترین تێچووی ژیانی تێدا تۆمارکراوە بە 118.2 خاڵ و پارێزگای مەیسانیش کەمترین بووە بە 103.7 خاڵ.
جووڵەی نرخ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- کانوونی دووەم: 107.3 خاڵ.
- شوبات: 109.6 خاڵ.
- ئادار: 111.6 خاڵ.
- نیسان: 112.6 خاڵ.
- ئایار: 112.6 خاڵ.
- حوزەیران: 111.3 خاڵ.
گوهدار محەممەد، بەرپرسی بەشی ئاماری دانیشتووان و هێزی كار لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو ئامارانەی دەستەی ئاماری عێراق بڵاویان دەکاتەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێمە دەکرێن و ئێمە ئامارەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ دەنێرین".
تووتن و خۆراک ریکۆردی گرانبوونیان شکاندووە
تووتن (جگەرە) لەسەر ئاستی عێراق گرانترین بووە، بەجۆرێک لە حوزەیرانی 2026 بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی 12.8% گران بووە. ئەم گرانبوونە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی نیساندا گەیشتە لووتکە و رێژەی 9.7%ـی تۆمارکرد.
سەبارەت بە خۆراک، گەورەترین گۆڕانکاری لە مانگی نیساندا بووە کە بە رێژەی 3.3% گرانبووە، بەڵام لە حوزەیراندا بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی نێوخۆیی، نرخی هەندێک خۆراک دابەزینی گەورەیان بەخۆوە بینیوە، بۆ نموونە:
- ماسی: لە حوزەیراندا بە رێژەی 24.9% دابەزیوە.
- سەوزە: لە حوزەیراندا بە رێژەی 10.3% دابەزیوە.
تێچووی پەروەردە و تەندروستی لە هەڵکشانە
تێچووی خزمەتگوزارییە جێگیرەکان وەک تەندروستی و پەروەردە، لە پارێزگاکانی عێراق روو لە هەڵکشانە. ئەم پێوەرە لە کانوونی دووەمی 2026 لە 108.1 خاڵەوە دەستیپێکردووە و لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە 110.5 خاڵ.
بەپێی راپۆرتەکە، زیادبوونی تێچووی ئاو، کارەبا و سووتەمەنی یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی گرانبوونی ژیان، بەجۆرێک تەنیا لە مانگی ئایاردا تێچووی ئەم خزمەتگوزارییانە لە عێراق بە رێژەی 11.8% زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، تێچووی ژیان لە پارێزگاکانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026دا بەراورد بە ساڵی بنچینە (2022)، بەمجۆرە بەسەر کەرتە سەرەکییەکاندا دابەشبووە:
- کەرتی خۆراک:
- ئەنبار: 121.7 خاڵ (نرخ بە رێژەی 21.7% بەرزبووەتەوە).
- نەینەوا: 118.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 18.1% بەرزبووەتەوە).
- کەرکووک: 114.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 14.6% بەرزبووەتەوە).
- نەجەف: 113.8 خاڵ (نرخ بە رێژەی 13.8% بەرزبووەتەوە).
- بەسرە: 111.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 11.2% بەرزبووەتەوە).
- سەلاحەدین: 110.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 10.3% بەرزبووەتەوە).
- بەغدا: 109.7 خاڵ (نرخ بە رێژەی 9.7% بەرزبووەتەوە).
- دیالە: 109.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 9.6% بەرزبووەتەوە).
- موسەنا: 109.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 9.4% بەرزبووەتەوە).
- قادسیە: 108.8 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.8% بەرزبووەتەوە).
- زیقار: 108.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.6% بەرزبووەتەوە).
- بابل: 108.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.2% بەرزبووەتەوە).
- واست: 107.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.6% بەرزبووەتەوە).
- کەربەلا: 107.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.4% بەرزبووەتەوە).
- میسان: 105.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 5.1% بەرزبووەتەوە).
- نیشتەجێبوون، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی:
- ئەنبار 113.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 13.2% بەرزبووەتەوە).
- کەرکووک 111.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 11.2% بەرزبووەتەوە).
- زیقار: 109.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 9.4% بەرزبووەتەوە).
- سەڵاحەدین: 109.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 9.2% بەرزبووەتەوە).
- نەجەف: 108.7 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.7% بەرزبووەتەوە).
- بەسرە: 108.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.1% بەرزبووەتەوە).
- کەربەلا: 107.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.6% بەرزبووەتەوە).
- بابل: 107.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.2% بەرزبووەتەوە).
- دیالە: 107.0 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.0% بەرزبووەتەوە).
- قادسیە: 106.8 خاڵ (نرخ بە رێژەی 6.8% بەرزبووەتەوە).
- واست: 105.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 5.3% بەرزبووەتەوە).
- نەینەوا: 105.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 5.3% بەرزبووەتەوە).
- میسان: 104.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 4.1% بەرزبووەتەوە).
- موسەنا: 102.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 2.1% بەرزبووەتەوە).
- بەغدا: 100.8 خاڵ (نرخ تەنیا بە رێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە).
- کەرتی تەندروستی:
- نەینەوا: 127.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 27.4% بەرزبووەتەوە).
- دیالە: 125.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 25.4% بەرزبووەتەوە).
- ئەنبار: 118.9 خاڵ (نرخ بە رێژەی 18.9% بەرزبووەتەوە).
- سەڵاحەدین: 114.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 14.6% بەرزبووەتەوە).
- واست: 112.7 خاڵ (نرخ بە رێژەی 12.7% بەرزبووەتەوە).
- میسان: 108.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.6% بەرزبووەتەوە).
- موسەنا: 108.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.3% بەرزبووەتەوە).
- نەجەف: 108.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.1% بەرزبووەتەوە).
- بابل: 107.7 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.7% بەرزبووەتەوە).
- کەربەلا: 107.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.3% بەرزبووەتەوە).
- بەسرە: 107.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.1% بەرزبووەتەوە).
- زیقار: 106.8 خاڵ (نرخ بە رێژەی 6.8% بەرزبووەتەوە).
- قادسیە: 105.5 خاڵ (نرخ بە رێژەی 5.5% بەرزبووەتەوە).
- کەرکووک:103.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 3.1% بەرزبوونەتەوە).
- بەغدا: 102.0 خاڵ (نرخ بە رێژەی 2.0% بەرزبووەتەوە).
تێچووی کەرتە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی 2026:
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە بە هاوئاهەنگی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە، تێکڕای تێچووی ژیان لە هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2026دا، بەمجۆرە دابەشبووە بەسەر کەرتە سەرەکییەکاندا:
- کەرتی خۆراک:
- پارێزگای سلێمانی : 117.0 خاڵ (نرخ بە رێژەی 17٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای دهۆک: 110.9 خاڵ (نرخ بە رێژەی 10.9٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای هەولێر: 105.4 خاڵ (نرخ بە رێژەی 5.4٪ بەرزبووەتەوە).
- تێکڕای هەرێمی کوردستان: 112.0 خاڵ (نرخ بە رێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە).
- کەرتی نیشتەجێبوون، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی
ئەم کەرتە لە مانگی ئایار و حوزەیراندا بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەهۆی زیادبوونی تێچووی کارەبا و ئاو:
- پارێزگای سلێمانی: 111.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 11.6٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای هەولێر: 107.6 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.6٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای دهۆک: 107.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.2٪ بەرزبووەتەوە).
- تێکڕای هەرێمی کوردستان: 108.9 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.9٪ بەرزبووەتەوە).
- کەرتی تەندروستی:
تێچووی چارەسەر و دەرمان لە دهۆک، بەرزترین ئاستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تۆمارکردووە:
- پارێزگای دهۆک: 110.0 خاڵ (نرخ بە رێژەی 10٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای هەولێر: 108.1 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.1٪ بەرزبووەتەوە).
- پارێزگای سلێمانی: 107.3 خاڵ (نرخ بە رێژەی 7.3٪ بەرزبووەتەوە).
- تێکڕای هەرێمی کوردستان: 108.2 خاڵ (نرخ بە رێژەی 8.2 بەرزبووەتەوە).


