رووداو دیجیتاڵ بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی لەنێو دەستەی حەشدی شەعبی؛ لیژنەکە ژمارەی چەکدار و چەکەکانیشیان تۆمار دەکات. رۆژی سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیێنراوێکدا پێکهێنانی ئەو لیژنەیەی بڵاوکردەوە. بەگوتەی ئەو بزووتنەوەیە، پێکهێنانی لیژنەکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندییە لەگەڵ پێکهاتەکانی دەستەی حەشدی شەعبی و جێبەجێکردنی داوای مەرجەعیەتە. لیژنەکەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چوار کەس پێکهاتووە و لەلایەن جەواد تڵێباوی بەرپرس لەو بزووتنەوەیە سەرۆکایەتى دەکرێت. عەسائیبی ئەهلی حەق سێ لیوا و 11 فەوجی لەنێو دەستەی حەشدی شەعبی هەیە، کە لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و نەینەوا جێگیرکراون. ئەو بزووتنەوەیە رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی پێکیانهێناوە، جگە لە دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری پچڕانی پەیوەندی، سەرژمێریی چەکداران و چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان دەکات و دەیانبەستێتەوە بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە.
عێراق12-06-2026سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق رێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز رێکخست
عێراق12-06-2026ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی دەزگاکەمان و چەند ئەفسەرێکی باڵامان پووچەڵکردەوە