Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خواردنەوەی وزەبەخشی فۆر یو

خواردنەوەی وزەبەخشی فۆر یو

عێراق02-06-2026

خواردنەوەیەکی وزەبەخش لە عێراق قەدەخە کرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی بۆ پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ حەشدی شەعبی پێکهێنا
عێراق02-06-2026

عەسائیبی ئەهلی حەق لیژنەیەکی بۆ پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ حەشدی شەعبی پێکهێنا

یەکەم کاروانی ئەم ساڵی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە عێراق
عێراق02-06-2026

یەکەم کاروانی ئەم ساڵی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە عێراق

ئەسحابولکەهف دەڵێت تەنیا بە نووسراوی مەرجەعیەت دەستبەرداری چەک دەبن
عێراق02-06-2026

ئەسحابولکەهف دەڵێت تەنیا بە نووسراوی مەرجەعیەت دەستبەرداری چەک دەبن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق جۆرێک خواردنەوەی وزەبەخش قەدەخە دەکات، بەپاساوی ئەوەی مۆڵەتی فەرمیی لە وەزارەتی پیشەسازی نییە.


رۆژی سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026، د. دڵشاد شنگالی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاری قەدەخەکردنی خواردنەوەی وزەبەخشی (فۆڕ یوو)ی داوە و بە نووسراوی فەرمی بۆمان نێردراوە؛ ئێمەش گشتاندمان بۆ کردووە بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان."

سەبارەت بە هۆکاری قەدەخەکردنی وزەبەخشەکە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەوا گوتی: "خواردنەوەکە مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی پیشەسازی نییە."

نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 11ی ئایار دەرکراوە و لە 20ی هەمان مانگ نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگاکانی عێراق.

بەگوێرەی نووسراوەکە، ئەو خواردنەوە وزەبەخشە بەرهەمی کارگەیەکی عێراقییە بۆ خواردنەوە گازییەکان و ئاوی سروشتی، کە لە پارێزگای کەرکووکە و کارگەکە لە 19نیسانی 2026 مۆڵەتی وەرگرتووە، بەڵام لە کاتی وردبینى لە دۆسیەکانیدا دەرکەوتووە رەزامەندیی وەزارەتی پیشەسازیی وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی ئەو خواردنەوە وزەبەخشە (فۆڕیوو) بەرهەم بهێنێت.

د. دڵشاد شنگالی گوتى:"نووسراومان کردووە بۆ ئەوەى دەست بەسەر ئەو خواردنەوە وزەبەخشەدا لە بازاڕەکاندا بگیرێت".

فۆڕیوو ئەو خواردنەوە وزەبەخشە بوو کە عەبدولڕەحمان محەممەد، ناسراو بە "ئەبو جەننە"، تیکتۆکەر و خاوەنی چێشتخانەیەکی تایبەت بە ماسیی برژاو لە مووسڵ، ریکلامی بۆ دەکرد و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەنێو قووتووی ئەو خواردنەوەیەدا خەڵات هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیکڕن، کە بریتین لە 10 ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ و 250 ئامێری تەلەفۆنی ئایفۆن.

ئەو تیکتۆکەرە لە دوای ئەو ریکلامە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەستگیرکرا بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی داهاتەکەی بکرێت.

هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026