Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هونەر حەمید

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە
عێراق31-05-2026

مەترسی لافاو هەیە؟ ئاوی فورات نزیکەی مەترێک بەرزبووەتەوە

ئەنبار؛ سێ کەس لەسەر سووکایەتیکردن بە گەنجێکی کەمئەندام دەستگیرکران
عێراق31-05-2026

ئەنبار؛ سێ کەس لەسەر سووکایەتیکردن بە گەنجێکی کەمئەندام دەستگیرکران

رووداو دیجیتاڵ

شادی و گەشتی جەژنی خێزانێکی بەغدایی لەسەر کەنارەکانی رووباری دیجلە، گۆڕا بۆ کارەساتێکی گەورە. لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا، 6 ئەندامی خێزانێک و گەنجێکی خەڵکی ئەنبار لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین خنکان.


رووداوەکە لە گوندی "ئەلمەحەزم" لە باکووری شاری تکریت روویداوە. چیرۆکەکە بەمشێوەیە بوو؛ منداڵێکی خێزانێکی خەڵکی بەغدا کەوتە نێو رووباری دیجلە، بە مەبەستی رزگارکردنی منداڵەکە، 12 ئەندامی هەمان خێزان یەک لە دوای یەک خۆیان فڕێدایە نێو ئاوەکە، بەهۆی بەهێزیی تەوژمی ئاوەکە و شارەزانەبوونیان لە مەلەوانی، کارەساتەکە روویدا.

موسعەب حەیدەر، شایەتحاڵی رووداوەکەیە و دەڵێت، خێزانەکە هەموو هەوڵێکیان دا بۆ رزگارکردنی یەکدی، بەڵام بەهۆی بەهێزیی ئاوەکە 6 ئەندامی خێزانەکە خنکان و ئەوانی دیکە بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە رزگارکران.

لەنێو ئەو رووداوە چیرۆکێکی دیکەی قارەمانانە هەیە. مەحموود محەممەد، گەنجێکی خەڵکی پارێزگای ئەنبار لەکاتی رووداوەکە لە نزیک رووبارەکە بووە، کاتێک دەبینێت خێزانەکە خەریکە دەخنکێن، بێ دوودڵی خۆی دەخاتە نێو ئاوەکە بۆ رزگارکردنیان، بەڵام ئەویش دەبێتە قوربانی و لەنێو شەپۆلەکانی رووباری دیجلەدا دەخنکێت.

عەباس حوسێن، ئامۆزای قوربانییەکانی خێزانە بەغداییەکەیە، بە خەمبارییەوە باس لەوە دەکات، ئەوان بۆ پشووی جەژن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش گەڕابوونەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان، بەڵام "شادییەکەیان لێبوو بە شیوەن" و جەژنەکەیان گۆڕا بۆ پرسە.

تەرمی هەر 7 قوربانییەکە دەرهێنران، بەڵام شوێنەواری خەمێکی قووڵ بەسەر سیمای ناوچەکەوە جێماوە؛ گەشتێک کە بڕیار بوو پڕ بێت لە پێکەنین و یادگاریی جەژن، لە چەند خولەکێکی کەمدا کۆتاییەکی پڕ لە تراژیدیای لێکەوتەوە و چیرۆکی گەنجێکی ئازایشی تێکەڵ بە شەپۆلەکانی دیجلە کرد.