کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

تەندروستیی واست: لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک دەکۆڵینەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

WHO: جۆری بەکتریایی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدارترینە و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان
تەندروستی29-11-2026

WHO: جۆری بەکتریایی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدارترینە و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان

خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەیە
تەندروستی29-11-2026

خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەیە

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟
تەندروستی29-11-2026

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟

رووداو - تەندروستی


لە پارێزگای واست ئەم ساڵ 371 تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمار کراون کە 161ـیان لەنێو قوتابخانەکانەوە بوون و 15 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026 د. سەعدوون ئەمیر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی واست بە رووداوی راگەیاند، دەرمان دژی ئەو نەخۆشییە هەیە و تائێستا ئەوە نەبووەتە پەتایەکی مەترسیدار کە بڵاو ببێتەوە.


د. سەعدوون ئەمیر روونی کردەوە، نابێت منداڵان تێکەڵی قەرەباڵخی بکرێن و خۆراک و خواردنەوەکانی قوتابخانەکانیش بە پاکی رابگیرێن، هەروەها ئەوەشی باس کرد کە منداڵان لەکاتی هەر نیشانەیەکی وەکو تا و رشانەوە، دەبێت پشوو وەربگرن و تێکەڵی منداڵانی دیکە نەبن.


لە کۆتاییشدا گوتی، لەو قوتابخانانەی کە تووشبوویان تێدا تۆمار کراوە، بۆماوەی دوو رۆژ داخراون و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانیش دەکرێن.


لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە چۆنە؟


تۆمارکردنی حاڵەتەکانی (هەوکردنی پەردەی مێشک) لە عێراق رووی لە زیادبوونە، تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، سێ حاڵەتی نەخۆشییەکە لە سلێمانی تۆمارکراوە و دۆخیان جێگیرە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش هیچ حاڵەتێکی هەوکردنی مێشک تۆمار نەکراوە، "داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکرێت لە کاتی بوونی نیشانەکان بە زووی سەردانی نەخۆشخانە بکەن''.


د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: سێ حاڵەتی تووشبوون بە (هەوکردنی پەردەی مێشک) تۆمارکراوە و سەرجەمیان منداڵن، خۆشبەختانە تەندروستییان جێگیرە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.


د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت: خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لە پارێزگاکە تۆمار نەکراوە و نەخۆشییەکە مەترسیدارە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە درەنگ پێی دەزانن، هەر بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین لە کاتی بوونی سەر ئێشە و تایەکی زۆردا بە زووی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن و پشکنین بکەن.


هەر ئەمرۆ یەکشەممە، د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، "هیچ حاڵەتێکی هەوکردنی پەردەی مێشک لە دهۆک تۆمار نەکراوە و نەخۆشخانەکانی شارەکە سەرجەم ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ تۆمارکردنی هەر حاڵەتێک''.


هەر لەو بارەیەوە، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "نە ئەمساڵ و نە پار هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە لە پارێزگاکە تۆمار نەکراوە''.


هەوکردنی پەردەی مێشک چییە و نیشانەکانی چین؟


هەوکردنی پەردەی مێشک (Meningitis) بریتییە لە هەوکردنی ئەو پەردە پارێزەرانەی کە دەوری مێشک و دڕکەپەتکیان داوە، ئەم نەخۆشییە دەکرێت بەهۆی ڤایرۆس، بەکتریا یان کەڕووەوە رووبدات و زۆرجار منداڵان و قوتابیان زیاتر رووبەڕووی مەترسییەکانی دەبنەوە.


نیشانەکانی نەخۆشییەکە:


- بەرزبوونەوەی لەناکاوی پلەی گەرمیی جەستە (تا)

- سەرئێشەیەکی تووند و بەردەوام

- رەقبوونی مل و ئەستەمی لە جووڵاندنیدا

- دڵتێکچوون و رشانەوە

- هەستیاریی زۆر بەرامبەر رووناکی

- بێهێزیی زۆر، خەواڵوویی نائاسایی و تێکچوونی هۆش

- دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان مۆر لەسەر پێست لە هەندێک حاڵەتدا


رێگەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە


* ڤاکسینی دژ بە هۆکارە باوەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک

* شووشتنی بەردەوامی دەستەکان.

* دوورکەوتنەوە لە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ کەسانی تووشبوو.

* چارەسەری زوو لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکاندا.


پزیشک رێنوێنی دەدات لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا، بەتایبەتی بەرزیی پلەی گەرمی و رەقبوونی مل، دەستبەجێ نەخۆش بگەیێندرێتە لای پزیشک بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار

WHO: جۆری بەکتریایی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدارترینە و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان
تەندروستی29-11-2026

WHO: جۆری بەکتریایی هەوکردنی پەردەی مێشک مەترسیدارترینە و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان

خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەیە
تەندروستی29-11-2026

خواردنەوەی قاوە کاریگەری لەسەر کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەیە

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟
تەندروستی29-11-2026

چۆن خۆت لە هەوکردنی پەردەی مێشک دەپارێزیت و چۆنیش تووش دەبیت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە