رووداو - تەندروستی
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم بوون تاوەکو تەمەنی 22 ساڵ، مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان پێبدرێت.
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی راسپاردووە "ئامێری پشکنینی شەکرە دابین بکات و بەخۆڕایی بەسەر منداڵانی تووشبوودا لە هەموو پارێزگەکان دابەشی بکات، بۆ ئەوەی بە ئاسانی چاودێریی رەوشی تەندروستییان بکرێت و بارگرانیی سەر خێزانەکانیان کەمبکرێتەوە."
لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە کە "ئەو خێزانانەی منداڵیان تووشی شەکرەی جۆری یەکەم بووە و خانوویان نییە، لە دەستپێشخەریی 'وەتەن' بۆ ملیۆنێک پارچە زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند بن، هاوشێوەی خێزانە شایستەکانی دیکە."
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی شەکرە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو لەزیادبووندایە، بەجۆرێک لە ساڵی 2000 ژمارەی تووشبووان لە تەمەنی 20-79 ساڵیدا 449 هەزار و نۆسەد کەس بووە، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2024 بۆ 2.7 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەکە بگاتە 5.9 ملیۆن کەس.

.jpg&w=3840&q=75)

