رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2، نەخۆشیی دڵ یان جەڵتەی مێشکیان هەیە، ئەگەر خەوێکی باشیان هەبێت، ئەوا لە تاقیکردنەوەکانی تێگەیشتندا باشتر دەبن و قەبارەی گشتیی مێشکیشیان گەورەتر دەبێت.
توێژینەوەکە پشتی بە ئاماری زیاتر لە 400 هەزار کەس لە بەریتانیا بەستووە. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، بەپێی توێژینەوەکەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، ئەگەر خەوێکی باش و تەندروستیان هەبێت، توانای مێشکیان بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت بەراورد بەو کەسانەی کە خەویان خراپە.
ئەم باشتربوونەش لەم بوارانەدا دەرکەوتووە:
- تێگەیشتنی گشتی
- شیکردنەوەی قسە و ژمارە
- خێرایی وەرگرتن و چارەسەرکردنی زانیاری
د. ئەلێکس دیمیتریۆ، پسپۆڕی خەو، دەڵێت، "ئەم توێژینەوەیە ئەو تێگەیشتنە بەهێزتر دەکات کە خەو یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ پاراستنی تێگەیشتن و تەندروستیی مێشک."
بۆ خەوێکی باشتر، شارەزایان رێنوێنیی دەدەن بە دروستکردنی ژینگەیەکی تاریک و ئارام بۆ خەوتن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەبنە هۆی تێکچوونی خەو.
.jpg&w=3840&q=75)


