رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی یەیڵ دەریخستووە، هەندێک دەرمانی پزیشکی، خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن دەتوانن پرۆسەی پیربوون خاوبکەنەوە، لە کاتێکدا ئەو تەواوکەرە خۆراکییانەی وەک دژەپیربوون دەفرۆشرێن، کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نییە.
بەگوێرەی شیکارییەک کە بۆ 51 توێژینەوە کراوە و لە گۆڤاری Nature Medicine بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە دەرمان و گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانن تەمەنی بایۆلۆژی کەمبکەنەوە، ئەمەش لە رێگەی پشکنینی خوێنەوە کە لەسەر بنەمای DNA ئەنجام دەدرێت، دەپێورێت.
د. راگهاڤ سێگال، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت، "رێگەیەکی دوورودرێژمان لەپێشە بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەی پیربوون و ئەوەی کە ئایا ئەو هەنگاوانەی دەیانگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی راستن یاخوود نا".
د. سێگال، ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکارە بایۆلۆژییەکانی پشت پیربوونی مرۆڤ دەکات و دەیەوێت بزانێت بۆچی چوونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە، شەکرە و بیرچوونەوە زیاد دەکات.


.jpg&w=3840&q=75)
