رووداو - تەندروستی
د. هانس گۆنتەر فیس، سەرۆکی سەنتەری پزیشکیی خەو لە نەخۆشخانەی فالتز لە ئەڵمانیا رایگەیاند، "خەو بە پێچەوانەی خۆراک یان ئاڵوودەبوون، زۆرجار گرنگیی پێویستی پێ نادرێت."
ئەو پسپۆڕەی بواری خەو جەختی لەوە کردەوە، خەوی باش نەک هەر کواڵیتیی ژیان باشتر دەکات، بەڵکو دەتوانێت هۆکارێکی گرنگیش بێت بۆ سەرکەوتنی پیشەیی و گوتی، "ئەگەر دەتانەوێت سەرکەوتنی پیشەیی بەدەستبهێنن، دەبێت خەوێکی باشتان هەبێت."
د. فیس، ئاشکرای کرد نزیکەی 80%ـی خەڵک رۆژانە پێویستیان بە 7 بۆ 9 کاژێر خەوتن هەیە و هۆشداریی دا، کەمخەویی تەنیا یەک کاژێر، مەترسیی رووداوەکانی هاتووچۆ بە رێژەی نزیکەی 30% زیاد دەکات.
سەبارەت بە چارەسەریش، د. فیس هۆشداریی دا لە بوونی کەموکوڕییەکی گەورە لە چاودێریی تەندروستیدا و روونیکردەوە، دەرمانە خەولێخەرەکان بە شێوەیەکی ئاسایی نابنە هۆی چاکبوونەوە و تەنیا نیشانەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام گۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانێت یارمەتیی زۆرێک لە نەخۆشەکان بدات، لەنێویاندا بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری درێژخایەنەوە دەناڵێنن.
قەیرانی کەمخەوی بووەتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ئابووریی جیهان، پسپۆڕانیش لە ئەڵمانیا هۆشداری دەدەن و دەڵێن، کەمخەوی و تێکچوونی خەوی فەرمانبەران، ساڵانە زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆ زیان بە ئابووریی وڵاتەکەیان دەگەیێنێت، کە دەکاتە نزیکەی 3%ـی کۆی بەرهەمی نێوخۆیی.


.jpg&w=3840&q=75)
