رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئوستوڕاڵیا ئاماژە بەوەدەکات، بەرنامەیەکی راهێنانی تەندروستی لە رێگەی مۆبایلەوە، دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی لەنێو خانمانی دووگیاندا کەمبکاتەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن پرۆفیسۆر د. شارلین ئۆرایلی، لە زانکۆی دوبلین سەرپەرشتی کراوە و لە گۆڤاری (The Lancet) بڵاوکراوەتەوە. تێیدا کاریگەریی بەرنامەیەکی مۆبایلی زیرەک لە سەرەتای دووگیانییەوە تاوەکو 12 مانگ دوای منداڵبوون هەڵسەنگێندراوە.
لە توێژینەوەکەدا، خانمانی دووگیان کراون بە دوو گرووپەوە، گرووپێک تەنیا چاودێریی ئاساییان وەرگرتووە و گرووپی دووەمیش چاودێریی ئاسایی لەگەڵ راهێنانی تایبەتییان لە رێگەی بەرنامەکەوە پێدراوە.
دەرکەوت، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ لە کێشی دایکانی هەردوو گرووپەکەدا نەبووە، بەڵام ژمارەی ئەو خانمانەی کە تووشی شەکرەی دووگیانی بوون لە گرووپی بەکارهێنەری ئەپەکەدا، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمتر بووە.
د. شارلین ئۆرایلی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند، "بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای mHealth لە رێگەی بەرنامەکەوە، دەرفەتمان پێدەدات لە کات و شوێنی پێویستدا پشتگیریی راستەوخۆ پێشکێشی خانمان بکەین، ئەمەش چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە منداڵبوون دابین دەکات".


.jpg&w=3840&q=75)
