رووداو - تەندروستی
لە هەولێر بۆ یەکەمینجار ئیڤێنتی دکتۆر تۆک (Dr Talk) بە بەشداریی چەندین پزیشکی پێشەنگ و سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەتان خوێندکار و دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، بەڕێوەدەچێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پڕۆژەکەیە.
سەتان گوێگر لەوێ ئامادە دەبن و پزیشکانی قسەکەر چیرۆکی پشت کار و سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن؛ دکتۆر رۆژین مەهدی، سەرپەرشتیاری (دکتۆر تۆک) بە رووداوی راگەیاند، 30 پزیشکی سەرکەوتوو و پێشەنگ قسەیان دەبێت و ئامانجی سەرەکیی ئیڤێنتەکە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی کەرتی تەندروستی، پزیشکانی راوێژکار و نەوەی نوێیە لەسەر یەک سەکۆ بۆ ئاڵوگۆڕی راستەقینەی ئەزموونەکان و بونیادنانی تۆڕێکی پیشەیی بەهێز، نەک تەنیا پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی.
لە رۆژانی پێنجشەممە 12-11-2026 و هەینی 13-11-2026 ئیڤێنتی Dr Talk ئەنجامدەدرێت و شوێنەکەش لە هۆتێل دیڤان دەبێت، بە درێژایی ئەو دوو رۆژە هەر پزیشکێک بە 15 خولەک سەرکەوتن و نموونە باڵاکانی باس دەکات تاوەکو گەنجانی کورد لێیان سوودمەند ببن و ئەوانیش ببن بە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆیان.
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی ئەم ئیڤێنتەیە و لە پەخش، سۆشیاڵ میدیا و وێبسایت کار و چالاکییەکان دەگوازرێتەوە، پاشانیش دکتۆر نمە سەرهەنگ، پێشکێشکاری بووڵتەنی تەندروستی لەوێ دەبێت و راستەوخۆ کارەکانی دکتۆر تۆک دەگوازێتەوە.
ئەو پزیشکانەی لە (دکتۆر تۆک) قسە دەکەن ئەمانەن؛
د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە
د. عومەر سوورچی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. عەبدولخالق ئەمین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ
پڕۆفیسۆر د. ئەنجام رواندزی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت
د. گۆران بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو
د. هێمن زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری
د. هودا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
دکتۆر رەوا جەمال، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان
د. ئامانج گەردی، پسپۆڕی ئێسک و شکان
د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان
پڕۆفیسۆر د. هاژە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە
د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان
د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. نزار بەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. ئەحمەد هیمداد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دڵ و قەستەرە
د. جەنان نووری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. رافید فەیاز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی سنگ و بۆڕییەکانی هەناسەدان
د. سنوور سوبحی ئاکرێیی، پسپۆڕی پێست و جوانکاری
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناسە لە منداڵان
د. مازیار جەبار، پسپۆڕی هەناو و شەکرە
د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی پزیشکیی بەساڵاچووان
د. هێڤی شێرکۆ، پسپۆڕی سڕکردن و چارەسەری ئازار
د. کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئیسماعیل فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری
د. ئەنەس میقداد، پسپۆڕی بنیاتنانەوەی ددان
د. ئارام جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئەڤین مەعرووف، پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم
.jpg&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)