رووداو - تەندروستی
توێژەران لە زانکۆی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا، ئامێرێکی نوێی "چەند ئەندام لەسەر چیپێک"یان دروستکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی بۆچی دڵ یەکێکە لەو شوێنانەی کە شێرپەنجە تێیدا بە دەگمەن بڵاودەبێتەوە.
پرۆفیسۆر د. میلیکا رادیسیچ، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، "ئامانجەکە دروستکردنی سەکۆیەک بوو کە هەنگاوە سەرەکییەکانی پڕۆسەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بگرێتەوە و لە هەمان کاتدا رێگەمان پێبدات چاودێریی کارلێکی نێوان شانە جیاوازەکان بکەین لە ژێر بارودۆخی کۆنترۆڵکراودا''.
شیکاریی پڕۆتینەکان و دەرخستنی جینەکان ئاشکرای کرد؛ شانەی دڵ ئەو رێڕەوانەی گۆڕیوە کە پەیوەستن بە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە، وەڵامدانەوەی بەرگری و گواستنەوەی خانەکان، بەمەش بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی بۆ دڵ سەرکوت کردووە.
بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بەرپرسە لە زیاتر لە 90%ـی ئەو مردنانەی کە بەهۆی شێرپەنجەوە روودەدەن.

.png&w=3840&q=75)
