رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا کاریگەریی دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ تووشبووانی جەڵتەی دڵ و ئەو پسپۆڕەش د. سەڵاحەدین عوبێدە.
د. سەڵاحەدین عوبێد، پسپۆڕێکی دڵە لە بەریتانیا و دەرمانێکی نوێی دروستکردووە کە مەترسیی جەڵتە کەم دەکاتەوە، ئەو دەڵێت: دەرمانە نوێیەکەمان ناوی 'کانگریلۆر'ـە و بە خێرایی کار دەکات دژی جەڵتەی دڵ.
لەبارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەرمانەکە روونی دەکاتەوە کە رێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات و بە کانیولا دەدرێتە نەخۆش، ئەمەش دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ لەگەڵ ئەسپریندا پێی دەدرێت، بۆ ئەوەی لوولەکانی خوێنی نەگیرێن و کەسەکە دووبارە جەڵتەی دڵ لێی نەداتەوە و ژیانی نەکەوێتە مەترسییەوە.
د. سەڵاحەدین عوبێد گوتی: دەرمانی 'کانگریلۆر' لەگەڵ ئەسپرین دەدرێتە ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون و دەرمانەکە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی جەڵتە لەسەر دڵ کەم دەکاتەوە.
ئەوەشی باس کرد کە دەرمانی 'کانگریلۆر' ژیانی تووشبوونی جەڵتەی دڵ دەپارێزێت و بەوە دڵیان پەکی ناکەوێت، ئێستا دەرمانە نوێیەکەمان لە وڵاتانی ئەورووپا بەکاردێت.
لە کۆتاییشدا گوتی ''بەهۆی ئەو کاریگەرییە نایابەی دەرمانە نوێیەکەمان هەیەتی، لە ئەورووپا بەکاردێت و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرمانەکە بەردەستبخات، چونکە ئێستا لە بازاڕەکاندایە و بەردەستە''.
.png&w=3840&q=75)

