رووداو - تەندروستی
کەمکردنەوەی بڕی پڕۆتین لە خۆراکدا دەتوانێت پرۆسەی پیریی خاو بکاتەوە و تەمەن درێژ بکات، ئەمەش لە توێژینەوەیەکدا پێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەیە کە زیادکردنی پڕۆتین کلیلی تەندروستییە.
پسپۆڕانی خۆراک لە زانکۆی زانکۆی ویسکانسین مەدیسن لە ئەمەریکا دەریدەخەن، دوای شیکردنەوەی زیاتر لە 350 توێژینەوەی زانستی، ئەنجامێکیان بڵاوکردەوە کە سنووردارکردنی بڕی پڕۆتین یارمەتیی باشترکردنی زیندەچالاکی، پاراستنی خانەکان و درێژکردنەوەی تەمەن دەدات.
بەگوتەی د. دادلی لامینگ، پسپۆڕی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەریخستووە، زۆرێک لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن، زیاد لە پێویست پڕۆتین وەردەگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی زیندەچالاکی و تەندروستی.
بەگوتەی د. دادلی لامینگ, جەخت لەسەر رێکخستن و هاوسەنگکردنی پڕۆتین دەکەنەوە بەپێی پێویستیی جەستە، نەک وازهێنانی تەواوەتی لێی. هەروەها رێنوێنی دەدەن، هەر کەسێک بەگوێرەی کێش، تەمەن و چالاکیی خۆی بڕی پڕۆتین دیاری بکات. هەروەها، باشترە سەرچاوەکانی پڕۆتین هەمەجۆر بن و پشتی زیاتر بە پڕۆتینی رووەکی وەک پاقلەمەنییەکان یان گۆشتی سپی و ماسی ببەسترێت لەجیاتی گۆشتی سوور. پێش هەر گۆڕانکارییەک لە سیستمی خۆراکیدا، بەتایبەت بۆ بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە راوێژ بە پزیشک یان پسپۆڕی خۆراک بکرێت.



