رووداو - تەندروستی توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە، جیاوازیی ئابووری و کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە. دانیشتووانی ناوچە هەژارنشینەکانی ئینگلتەرا چەندین ساڵ زووتر لە دانیشتووانی ناوچە دەوڵەمەندەکان دەمرن. پسپۆڕانی تەندروستیی گشتی نیشتمانی لە زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی بەریتانیا ئەنجامی توێژینەوەیەکی فراوانیان بڵاوکردەوە، تێیدا لێکۆڵینەوە لەسەر ئاماری پەیوەست بە تەندروستیی گشتی و رێژەی مردن لەسەر دەیان هەزار کەس لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی ئینگلتەرا کراوە. بەپێی توێژینەنەوەکە، ئەو کەسانەی لە ناوچە هەژارنشینەکان دەژین، بەهۆی هۆکارەکانی وەک نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستیی یەکسان، خراپیی بژێوی ژیان و پیسبوونی ژینگە، زووتر لە دانیشتووانی ناوچە دەوڵەمەندەکان گیان لەدەست دەدەن. پزیشکانی تەندروستیی نیشتمانی بەریتانیا ئاماژە دەدەن لەسەر پێویستیی دانانی پلانی بەپەلە لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتدارانی تەندروستییەوە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، ئەمەش لەڕێگەی باشترکردنی ژێرخانی تەندروستی و دابینکردنی چاودێریی یەکسان بۆ هەمووان، بەتایبەتی لە ناوچە کەم داهاتەکان.
تەندروستی11-11-2026پسپۆڕێکی کورد لە بەریتانیا کاریگەریی دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ تووشبووانی جەڵتەی دڵ
تەندروستی11-11-2026بۆ سینگڵەکان؛ کاریگەرییە ئەرێنییەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لەسەر تەندروستی بزانن
تەندروستی11-11-2026پزیشکێک: دەرمانەکانی پووکانەوەی ئێسک، مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە