رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخۆشییە نەگوازراوەکان (نەخۆشییە درێژخایەنەکان) لە تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 7.5 ملیۆن هووڵاتی بە تووشبووی شەکرە تۆمار کراون.
د. جەعفەر جەندەقی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی نەخۆشییە نەگوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، زۆرینەی تووشبووان سەروو 25 ساڵن و بە ژمارەی ئەوانەی کە لە مەترسیی تووشبوونن بە نەخۆشیی شەکرە دەگەنە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس.
بەپێی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا؛ نەخۆشییەکە دەکرێت ئەم لێکەوتانەی خوارەوە دروستبکات ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت؛
- تێکچوونی بینایی
- جەڵتەی مێشک
- لاوازبوونی فەرمانەکانی دڵ
- برینی پێ
- سستبوونی گورچیلەکان
- لاوازبوونی سووڕی خوێن
- لاوازبوونی هەستەوەرەکان و دەمار
باشترین خۆراک بۆ تووشبووانی شەکرە
سەوزەی گەڵا سەوز.
دانەوێڵەی تەواو.
ماسی چەور.
فاسولیا.
گوێز (گوێز).
مزرەمیوە.
توو.
پەتاتەی شیرین.
پرۆبایۆتیکەکان.
تۆوی چیا.
ئەو خۆراکانەی پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی شەکرە کە نەیانخۆن؛
نانی سپی.
برنجی سپی.
مەعکەرۆنی سپی.
پەتاتە.
شووتی.
ئەنەناس.
چەورییە تێرەکان، وەک ئەوانەی لە گۆشتی سووردا هەن.
شیرینی و کێک و بسکیت.
خواردنەوە شەکردارەکان
خواردنی خوێ
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

