رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە سەنتەری توێژینەوەی بایۆمێدیکاڵی پێنگتۆن لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، هۆکارێکی شاراوەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2ی ئاشکرا کردووە، کە دەکرێت رێگە بۆ چارەسەری نوێ خۆش بکات.
د. جۆن کروان، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، "بەرگریی ئەنسۆلین لە ماسوولکەدا کرۆکی نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2یە و هۆکارە گەردیلەییەکانی بە نادیاری مابوونەوە. ئەم توێژینەوەیە، کە بەرهەمی چەندین ساڵ کارکردنە، پرۆتینی Miro1 وەک بەشێکی سەرەکیی وەڵامەکە دیاری دەکات''.
توێژینەوەکە دەریخستووە، کەڵەکەبوونی پرۆتینێک بە ناوی "Miro1" لە ماسوولکەکاندا دەبێتە هۆی بەرگریی ئەنسۆلین، رێژەی پرۆتینی Miro1 لەو کەسانەدا بەرزترە کە نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2یان هەیە، لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا، لابردنی ئەم پرۆتینە وایکردووە ماسولکەکان وەڵامی ئەنسۆلین بدەنەوە.
هەروەها، توێژینەوەکە دەریخستووە کە وەرزش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پرۆتینی Miro1 لەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، ئەمەش تێگەیشتنێکی نوێ لەبارەی سوودەکانی چالاکیی جەستەیی بۆ زیادکردنی هەستیاریی ئەنسۆلین دەخاتەڕوو.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
