رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی کوینزلەند لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە، بەدواداچوونی بۆ 188 منداڵی ئوسترالی کردووە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار 2 ساڵەوەیە، لەو رۆژانەی دەچنە باخچەی ساوایان کەمتر لەو رۆژانە دەخەون کە لە ماڵەوەن.
د. سالی ستاتۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: منداڵانی تەمەن 2 بۆ 4 ساڵ، جیاوازی لە خەوتنیاندا نییە، هەروەها ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 4 ساڵ زیاترە، لە رۆژانی چوونە باخچەی ساوایان زیاتر لە رۆژانی ماڵەوە دەخەون.
توێژەرانی زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکەن، هۆکاری ئەم جیاوازییە لە خەوتندا لەوانەیە لەبەرئەوەبێت زۆربەی دایەنگەکان کاتێکی دیاریکراویان بۆ خەوی نیوەڕۆ هەیە، ئەمەش لەوانەیە لەگەڵ پێداویستیی سرووشتیی منداڵەکە بۆ خەو نەگونجێت.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، منداڵانی تەمەن 1 بۆ 2 ساڵ پێویستیان بە 11 بۆ 14 کاتژمێر خەوتن هەیە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، کە خەوی نیوەڕۆش لەخۆدەگرێت. منداڵانی تەمەن 3 بۆ 4 ساڵیش پێویستیان بە 10 بۆ 13 کاتژمێر خەوتن هەیە.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
