رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک کە لە سەنتەری شێرپەنجەی ئێم دی ئەندەرسن لە زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا کراوە و دەریخستووە، بەڕۆژووبوونی 24 کاژێری، میکانیزمێکی چاکسازی لە ریخۆڵەدا چالاک دەکات.
د. هێلین پیڤنیکا-وۆرمز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "بەڕۆژووبوون یارمەتیی خانەکانی ریخۆڵە دەدات تاوەکو خێراتر و کاریگەرتر وەڵامی برینداری بدەنەوە، وەک ئەوەی خانەکان بۆ پلانی فریاگوزاریی لەناکاو راهێنانیان پێبکرێت''.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە، بەڕۆژووبوون بەکتریایەکی سوودبەخش بە ناوی Akkermansia muciniphila زیاد دەکات، کە مادەیەک بە ناوی پرۆپیۆنەیت بەرهەم دەهێنێت. ئەم مادەیە یارمەتیی خانەکانی ریخۆڵە دەدات خۆیان بۆ چاکبوونەوە دوای زیانی بەرکەوتن بە تیشک ئامادە بکەن.
بە گوێرەی کلیڤلاندی پزیشکی نیشانەکانی شێرپەنجەی ریخۆڵە ئەمانەن؛
- گۆڕانکاری لە جووڵەی ریخۆڵەکان، وەک سکچوون یان قەبزی بۆ ماوەیەکی درێژ.
- هەستکردن بەوەی ریخۆڵە بە تەواوی بەتاڵ نابێتەوە.
- بینینی خوێن (سوورێکی روون یان زۆر تۆخ) لە پیساییدا.
- ئازاری بەردەوامی سک، وەک گرژبوون، گازی گەدە یان ئازار.
- کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆکارێکی دیار.
- هەستکردن بە ماندووێتی و بێهێزی.

.png&w=3840&q=75)

