رووداو - تەندروستی
هەستیاریی وەرزی تەنیا نیشانەی کاتی نییە، بەڵکو دەبێتە بژاردەی سەرەکی بۆ تووشبوون بە هەوکردنی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسە و گیرفانە هەواییەکانی لووت.
د. مارک تۆماس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە زانکۆی مێشیگن دەریخستووە، لە توێژینەوەیەکدا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ باری تەندروستیی 1250 نەخۆش کرد کە بە دەست هەستیاریی درێژخایەن و هەوکردنی دووبارەی گیرفانە هەواییەکانی لووت (جیووب) دەناڵێنن. بەپێی توێژینەوەکە، هەبوونی هەستیاریی وەرزی بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی هەوکردنی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسە، ئەمەش ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی بەکتریا و هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان دروست دەکات.
بەگوتەی د. مارک تۆماس، دەستنیشانکردن و کۆنترۆڵکردنی زوو وەختەی هەستیاری، کلیلی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی هەوکردنە درێژخایەنەکان.
بۆ خۆپاراستن لە کاریگەرییەکانی هەستیاریی وەرزی و پاراستنی تەندروستیی گیرفانە هەواییەکان، پزیشکان ئەم رێنوێنییانە دەدەن:
- لە کاتی گۆڕانی وەرزەکاندا، پێویستە خۆت لە هۆکارەکانی هەستیاری وەک تۆزی گوڵ و بۆنە بەهێزەکان بپارێزرێت.
- بەکارهێنانی سپرای ئاوی خوێی لووت یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی رێڕەوی هەناسە و کەمکردنەوەی هەوکردنی لووت.
- پێویستە نیشانەکان پشتگوێ نەخرێن و راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بۆ رێگریکردن لەوەی دۆخەکە بگاتە قۆناخی هەوکردنی درێژخایەن.



