رووداو - تەندروستی
لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر چالاکییەک بۆ پاڵپشتیی ئەوانە کرا کە خاوەن پێداویستیی تایبەتن. پڕۆفیسۆر د. موڕاد ئەمیر راگری کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی لە زانکۆکە دەڵێت: هاونیشتمانییەکی زۆر پێویستیان بە پەلی دەستکرد هەیە و تەنیا لە سۆران نزیکەی پێنج هەزار کەس پێویستیان بە پەلی دەستکرد هەیە.
ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاڵپشتیی ئەو لایەنانە بکرێت کە کار بۆ دروستکردنی پەلی دەستکرد دەکەن بۆ ئەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان شێوازی ژیانیان باشتر ببێت.
سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر بە فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداوی گوت: دەرچووان بڕوانامەی نێودەوڵەتییان پێدەدرێت بۆ دروستکردنی پەلی دەستکرد بە باشترین کواڵیتی.
ئەو گوتیشی، ''تێچووی دەست و قاچێکی دەستکرد لە 100 دۆلارەوە تاوەکو پێنج دەفتەر دۆلار دەڕوات''.



.png&w=3840&q=75)