رووداو - تەندروستی
دانیشتووانی گوندی دووگۆمان لەبەر زۆریی مێش و مەگەز هەراسان بوون و خۆپاراستنی تەندروستیی راپەڕین: دەرمان دەڕشێنین، چونکە مێش هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی.
لە گوندی دووگۆمانی سەر بە قەزای پشدەر، دانیشتووانی ئەو گوندە هەراسان بوون بەدەست مێشەوە و ئەوەی لە سەرەتای ئەم ئەزڵایڤە دەیبینن، کۆبوونەوەی سەدان مێشە لە دەوری گۆشتی مریشک کە کابانی ماڵێک ویستوویەتی چاکی بکات، بەڵام ناتوانێت لەبەر ئەوەی ئەو هەموو مێشەی لێ کۆبووەتەوە.
پزیشکێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی راپەڕین دەڵێت، مێش و مەگەز هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی و بەڵێنی ئەوەشیان داوە کە رشاندن دەکەن بۆ ئەوەی مێشەکان نەمێنن.
ئەو نەخۆشییانەی لەڕێگەی مێشەوە دەکرێت بگوازرێنەوە
- سیل
- ڤایرۆسەکانی هەناسە
- تای خوێنبەربوون
- بەکتریاکان
- نەخۆشییە تووندەکانی خوێن
- گەندە و کێچ
- هەوکردنە تووندەکانی پێست


