رووداو - تەندروستی
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران بەڕێوەچوو کە بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستیی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 01-11-2026 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تەندروستیی زۆر فراوان بووە، بەڵام گرانە چونکە دەرمانی کواڵیتیی بەرز نرخەکانیان گرانە و بەهۆی قەیرانی دارایی ئەستەمە دابینکردنی.
د. سەباح هەورامی، دەڵێت "بوودجەکەی ئێمە سنووردارە، بەڵام تاوەکو ئاستێکی باش توانیومانە دەرمانی پێویست دابین بکەین، بەڵام بە دڵی ئێمە نییە".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی هیچ جۆرە ستیکەرێکی دەرمان جیانەکراوەتەوە لە پارێزگای هەولێر. ئەو ستیکەرەی کە هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دانیپێداناوە و هیچ جۆرێکی دیکە نییە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)

