رووداو - تەندروستی
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دووەمین کۆنفرانسی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران بەڕێوەچوو کە بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستیی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.
کۆنفرانسەکە لەژێر ناوی بەرەو خۆپارێزی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی رێگاکانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، دەستکەوت و ئاستەنگەکانی کەرتی تەندروستی و پلانی داهاتوو کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 01-11-2026 د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئامانجمانە لەگەڵ زانکۆی سۆران ئاستی هۆشیاری زیاد بکەین بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان خۆیان بپارێزن لە نەخۆشیی.
د. کامەران محەممەد، دەڵێت "لە ساڵی 2023 تاوەکو ئێستا لە 30% سەردانیکردنی نەخۆش زیادیکردووە کە گرنگترین دەستکەوتی ئێمەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هاونیشتمانیان متمانەی زیاتریان بە کەرتی تەندروستی هەیە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران".
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
