رووداو - تەندروستی
جەڵتەی مێشک یەکێکە لە مەترسیدارترین کێشە تەندروستییەکان کە کاتێک روودەدات کە لولەیەکی خوێن تووشی گیراوی دەبێت.
دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە بەریتانیا دەریخستووە، نزیکەی %85 جەڵتەکانی مێشک لە بەریتانیا لە جۆری ischaemic strokes، ئەم جۆرە کاتێک روودەدات کە لوولەیەکی خوێن لە مێشکدا بەهۆی مەینیی خوێنەوە دەگیرێت، ئەمەش رێگری لە گەیشتنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ بەشێکی مێشک دەکات و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی بەشێک لە خانەکانی.
هەربەگوێرەی دامەزراوەکە، %15 دیکەی جەڵتەکان بەهۆی خوێنبەربوون لە ناوەوە یان دەوروبەری مێشکەوە روودەدەن، کە بە جەڵتەی haemorrhagic stroke ناسراوە.
بە پێی دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە بەریتانیا ئاماژە دەدات، چی دەبێتە هۆی ئەوەی لوولەکانی خوێنی مێشک بگیرێن و جەڵتە رووبدات:
- بەرزیی پەستانی خوێن: گەورەترین و مەترسیدارترین هۆکارە، چونكە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر دیواری لوولەکانی خوێن.
- جگەرەکێشان: ماددە ژەهراوییەکانی جگەرە زیان بە لوولەکانی خوێن دەگەیەنن و مەینیی خوێن خێرا دەکەن.
- نەخۆشیی شەکرە: بەرزبوونەوەی درێژخایەنی شەکری خوێن، تێکچوون لە لوولەکانی خوێن دروست دەکات.
- بەرزیی کۆلیستڕۆڵی خوێن: کۆبوونەوەی چەوری لە نێو لوولەکانی خوێن کە رێگری لە هاتووچۆی خوێن دەکات.
- نەخۆشییەکانی دڵ: وەک تێکچوونی لێدانی دڵ



