رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی مێنۆپۆزی ئەمریکی دەریدەخات، چارەسەری هۆڕمۆنی جێگرەوە، کە چارەسەرێکی باوە لە قۆناخی وەستانی سووڕی مانگانەدا، رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارە و ماوەی لاسەرئێشە.
د.ستێفانی فۆبیۆن، بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئیسترۆجین لە چارەسەری هۆرمۆنیدا دەتوانێت لاسەرئێشە لەو کەسانەدا دروستبکات کە هەستیارن بە هۆرمۆن، دەکرێت زیادبوونی ژمارەی جارەکانی سەرئێشەکە لەڕێگەی گۆڕینی جۆری ئیسترۆجینەکە بۆ جۆرێک کە لە رێگەی پێستەوە وەردەگیرێت، کۆنترۆڵ بکرێت.
توێژەران داتای زیاتر لە 23 هەزارخانم کە چارەسەری هۆرمۆنی جێگرەوە بەکاردەهێنن لە 5 توێژینەوەی جیاوازدا شیکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە رێژەی تووشبوون بە لاسەرئێشە لەنێو بەشداربوواندا 19% بووە.
بە گوێرەی کۆمەڵەی مێنۆپۆزی ئەمریکی نزیکەی 29%ـی خانمان لە کاتی قۆناخی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەدا تووشی لاسەرئێشە دەبن.



