رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، لەنێو پیاوان شیزۆفرینیا زۆرترە بەراورد بە خانمان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2026 ئاراس عادل، چارەسەرکاری دەروونی لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەوانەی هەمیشە گومانیان بۆ دروستدەبێت یاخود ئەوانەی هەڵوەستە و قسە لەبەر خۆیانەوە دەکەن، رەنگە نەخۆشیی شیزۆفرینیایان هەبێت، بەڵام پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
ئەو بە دایک و باوکانی منداڵانی شیزۆفرینیا دەڵێت کە پێویستە پەیوەندییان لەگەڵ منداڵەکانیان ئاسایی بێت و بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن، پاشانیش ئەگەر هەستیان بە ناڕێکیی قسەکردن و هەڵوەستە کرد یاخود گێڕانەوەی ترسێک لە کەسێک، پێویستە ئەو منداڵە سەردانی پزیشک بکات.
شیزۆفرینیا نەخۆشییەکی دەروونیی درێژخایەنە، کار لە شێوازی بیرکردنەوە، هەست و رەفتاری کەسی تووشبوو دەکات، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، لە هەر 300 کەسێک لە جیهاندا یەکێکیان تووشی شیزۆفرینیا بووە، واتە نزیکەی 0.35٪ـی دانیشتووانی جیهان.


