رووداو - تەندروستی
زانکۆی تەندروستی و زانستی ئۆریگۆن دەریخستووە، توێژینەوەیەک لەسەر نزیکەی 200 هەزار کەس ئەنجامدرا و دەرکەوت، نانخواردن لە درەنگانی شەو و نزیک کاتی خەوتن، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر، وەک چەوریی جگەر بە رێژەی 20٪ بۆ 30٪ زیاد دەکات.
د. رۆبێرت ویلەچانسکی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر رایگەیاند، نانخواردن لە درەنگانی شەو زیانبەخشە چونکە جگەر زۆر هەستیارە بە کاژێری ناوەکیی جەستە. بۆیە، ئەم کارە پرۆسەی گۆڕینی مادەکان و کاریگەریی هۆڕمۆنەکان تێکدەدات.
پسپۆڕانی زانکۆی ئۆریگۆن رێنوێنی دەدەن، بۆ پاراستنی تەندروستی جگەر ئەمانەی خوارەوە ئەنجامبدە:
- بۆ پاراستنی تەندروستیی جگەر، پێویستە ژەمی ئێوارە لانیکەم 3 کاژێر پێش نووستن بخورێت.
- ئەگەر لە درەنگانی شەودا ناچار بوویت خواردن بخۆیت. لەبری خواردنی سوورکراوە، چەور و شیرینی، باشتر وایە خواردنی وەک پڕۆتین یان سەوزە هەڵبژێریت.
- رێکردنێکی کورت دوای نانی ئێوارە، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی فشار لەسەر جگەر.



