رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە وڵاتی نەیجیریا دەریدەخات، خواردنی کحول و جگەرەکێشان پەیوەندییەکی راستەوخۆیان بە بەرزبوونەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی چاو هەیە.
پرۆفیسۆر د. ئۆلۆسۆلا ئۆلاوویی، پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو لە نەخۆشخانە و زانکۆی یوچی ئیبادان دەریدەخات، شیکاریی بۆ ئاماری تەندروستیی چاوی نزیکەی 10 هەزار کەس کرد و دەرکەوت، خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان زیانی توند بە سووڕی خوێن و دەماری بینینی چاو دەگەیەنێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی تووشبوون بە ئاوی رەشی چاو زیاد دەکات.
پسپۆڕانی زانکۆی ئیبادان رێنوێنی دەدان، وازهێنان لە کێشانی (جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ) و کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان، هۆکاری سەرەکیی خۆپاراستنە لە نەخۆشیی ئاویی رەشی چاو. هەروەها، پزیشکان جەخت لە گرنگیی پشکنینی خولیی چاو دەکەنەوە، بەتایبەت بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ، چونکە ئاویی رەشی چاو لە قۆناخە سەرەتاییەکانیدا نیشانەی نییە و پشکنین کلیلی رێگریکردنە لە کوێربوونی هەمیشەیی.



