رووداو - تەندروستی
توێژینەوەک لە ئەمریکا، دەریخستووە کێشانی جگەرە و ڤەیپ کاریگەری لەسەر بڕی پێویستی مادەی سڕکەر هەیە، بەتایبەتی لە کاتی هەناوبینیی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەرسدا.
د. باساڤانا گۆدرا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "پێویستە نەخۆشەکان لەگەڵ پزیشکان لەبارەی کێشانی جگەرە و ڤەیپ راستگۆبن، چونکە شێوازی بەکارهێنان و کاتەکەی کاریگەری لەسەر سڕکردن هەیە."
کۆمەڵەی پزیشکانی سڕەکەر لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە جگەرەکێشەکان پێویستییان بە بڕێکی زیاتر لە مادەی سڕکەری پرۆپۆفۆڵ هەبوو (192.8 میلیگرام) بە بەراورد بەوانەی بەکارینەهێنابوو (151.4 میلیگرام).
کۆمەڵەکە هۆکاری بەکارهێنانی بڕێکی زیاتر لە مادەسڕکەرەکان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە جگەرەکێشان رەنگە ببێتە هۆی وروژاندنی بۆریی هەوا.



