رووداو - تەندروستی فرۆشگەکان، چەندین جۆری شیری رووەکییان هەیە، لەوانە شیری بادەم، شۆفان و پاقلە. گۆڕینی شیری مانگا بە شیرە رووەکییەکان، رەنگە مەترسیی تەندروستیی هەبێت، چونکە ڤیتامین و کانزای کەمتریان تێدایە. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی سێری لە بەریتانیا، گۆڕینی شیری مانگا، لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مادەی وەک یۆد، کە بۆ کاری رژێنی پەریزادە و تەندروستیی مێشک پێویستە. د. رۆب هۆبسۆن پسپۆری خۆراک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی زانکۆی سێری دەڵێت، "خەڵک لەوانەیە شیری مانگا بە جێگرەوە رووەکییەکان بگۆڕنەوە، بێ ئەوەی بزانن هەندێک لەو مادە خۆراکییانە لەدەستدەدەن کە پێشتر وەریان دەگرت". پسپۆران پێشنیاز دەکەن کە بایەخ بە خواردنەوەی شیری مانگا بدرێت و چونکە زۆرێک لە جۆرەکانی شیری رووەکی بە کالسیۆم، یۆد و ڤیتامینەکانی B دەوڵەمەند کراون، لێرەدا بەراوردیان دەکەین: شیری مانگا - پەرداخێکی 200 مللیلیتری، نزیکەی 7 گرام پرۆتین، کالسیۆم، ڤیتامین B12، رایبۆفلاڤین و یۆدی تێدایە. - رێژەی پرۆتین و کالسیۆم لە شیری پڕچەوری، نیوچەوری و کەمچەوریدا وەک یەکن، بەڵام رێژەی چەوری و کالۆرییان جیاوازە. - یۆد بۆ کاری رژێنی دەرەقی پێویستە و شیر یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی. شیری بادەم - کالۆری و چەوریی تێری کەمە، بەڵام پرۆتینی زۆر کەمە. - ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە بە کالسیۆم و ڤیتامینەکان دەوڵەمەند کراوە و لە سەرچاوەی دیکەوە پرۆتین و یۆد بەدەستبهێنە. شیری شۆفان - کرێمی و شیرینە و بۆ قاوە گونجاوە، بەڵام پرۆتینی کەمە. - کاربۆهیدراتی زیاترە. باشترە جۆری بێ شەکر و دەوڵەمەندکراوی هەڵبژێردرێت. شیری سۆیا - جێگرەوەیەکی نزیکە لە شیری مانگا، نزیکەی 7 گرام پرۆتینی لە هەر 200 مللیلیترێکدا تێدایە. - چەوریی تێری کەمە و بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە. - کاتێک بە کالسیۆم، ڤیتامین B12، رایبۆفلاڤین و یۆد دەوڵەمەند بکرێت، دەبێتە جێگرەوەیەکی زۆر باش. شیری گوێزی هیندی - پرۆتین و کالۆریی کەمە و کەمترین ماددەی خۆراکیی تێدایە. - باشترە جۆرێکی دەوڵەمەندکراوی هەڵبژێردرێت و پرۆتین لە خۆراکی دیکەوە وەربگیرێت.
تەندروستی08-11-2026پسپۆڕێک لە زانکۆی رۆژئاوای ئوسترالیا: کەمیی هۆڕمۆنی تێستێستیڕۆن مەترسیی مردن بە شێرپەنجە بە %18 زیاد دەکات
تەندروستی08-11-2026پزیشکێک لە زانکۆی کلیڤلاند: دەرمانەکانی میزڵدانی زێدەچالاک، مەترسیی تووشبوون بە ئەڵزهایمەر زیاد ناکەن