رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک کە لە سەنتەری زانستی تەندروستیی زانکۆی تێکساس لە هیوستن بڵاو کراوەتەوە، دەریخستووە کە وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر لە کەسانی بەتەمەندا بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە، توێژەران شیکارییان بۆ زانیاریی نزیکەی دوو هەزار کەسی تەمەن 65 ساڵ و سەرووتر کردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە، مەترسیی تووشبوونیان بە ئەڵزەهایمەر بە رێژەی نزیکەی 55% کەم بووەتەوە.
د. پاوڵ شوڵز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەی زیاتر دەخاتە سەر ئەو گریمانەیەی کە پەیوەندییەک لەنێوان سیستەمی بەرگریی جەستە و تەندروستیی مێشکدا هەیە".
نەخۆشیی ئەڵزهایمەر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لەبیرچوونەوە لە جیهاندا، ئەم توێژینەوەیە پەیوەندییەک نیشان دەدات، بەڵام رێگە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر خۆش دەکات لەبارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی ڤاکسینە باوەکان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.



