رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی لۆما لیندا لە ئەمریکا دەریخستووە، زیادکردنی مشتێک گوێز بۆ خۆراکی رۆژانە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا.
توێژینەوەکەی زانکۆی لۆما لیندا، کە لە گۆڤاری ئەکادیمیای خۆراک و زانستی خۆراک بڵاوکراوەتەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدواداچوونی بۆ کۆمەڵێک بەساڵاچووی تەندروست کردووە.
بەشداربووان کراون بە دوو گرووپەوە، گرووپێک رۆژانە نزیکەی 28 بۆ 57 گرام گوێزیان خواردووە و گرووپەکەی دیکە خۆیان لە خواردنی گوێز بەدوورگرتووە، لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی رۆژانە گوێزیان خواردبوو، سیستمی خۆراکیان کەمتر توانای هەوکردنی هەبووە بە بەراورد بە گرووپی دووەم.
زانکۆی لۆما لیندا لە ئەمریکا رایگەیاند، "تێکەڵکردنی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە مادەی خۆراکی وەک گوێز، هەنگاوێکی سادەیە بۆ باشترکردنی کواڵیتیی خۆراک و کەمکردنەوەی هەوکردن".



