رووداو - تەندروستی
یەکەم دیداری 'یەک تەندروستی' لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕ و پزیشکی ڤێتەرنەر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 03-11-2026 پڕۆفیسۆر د. عوسمان جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان بە رووداوی راگەیاند، گرنگی یەک تەندروستی لەوەیە کە کۆکەرەوەی سێکتەرەکانی ژینگە، ڤێتەرنەری و پزیشکی گشتییە. هەروەها چەندین چالاکی زانستی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و چۆنییەتی کاردکردنی ئەم بەشانە بەیەکەوە.
پڕۆفیسۆر د. عوسمان جەمال، دەڵێت "لە عێراق یەکەمین زانکۆ بووین کە لە ساڵی 2016 کۆنفڕاسی یەک تەندروستییمان ئەنجامدا و ئەمەش دووەمین چالاکی دیداری یەک تەندروستییە".
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
