رووداو - تەندروستی
یەکەم دیداری 'یەک تەندروستی' لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕ و پزیشکی ڤێتەرنەر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 03-11-2026 دکتۆر ئومێد ئیدریس، پزیشکی ڤێتەرنەر بە رووداوی راگەیاند، گیادەرمانەکان لە سێکتەری ڤێتەرنەری زۆر پشتیپێدەبەسترێت، چونکە چەندین توێژینەوە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخەن کە ئەم گیادەرمانانە دەبنە یارمەتیدەرێک بۆ چارەسەرکردنی ئاژەڵەکان، هەروەها بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی.
د. ئومێد ئیدریس، دەڵێت "لە جیهاندا زۆر گرنگی بە گیادەرمان دەدرێت بۆ سێکتەری ڤێتەرنەری، هەرەها سوودی ئەم کۆنفڕانسانە بۆ ئەوەیە کە توێژەرەکان بگەن بە ئانجام بۆ ئەوەی سوود بە تەندروستی گشتی بگەیەنن".
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
