رووداو - تەندروستی ڤاتیکان رایگەیاند، پاپا لیۆی چوارەم تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە و دوای نەشتەرگەرییەک بۆ لابردنی گرێیەکی شێرپەنجەیی لە سیی راستیی، دۆخی تەندروستیی جێگیرە و لە قۆناخی چاکبوونەوەدایە. لە نەخۆشخانە و کلینیکی زانکۆی ئاگۆستینۆ جەمێلی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا دەریخستووە، تیمێکی پزیشکی بە سەرپەرشتیی د. لوییجی کاربۆن و پرۆفیسۆر د. ستێفانۆ مارگاریتۆرا، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ لابردنی گرێیەک لە بەشی خوارەوەی سیی راستیی ئەنجامدا. تیمی پزیشکیی نەخۆشخانەکە دەڵێت،"پشکنینەکە گرێیەکی شێرپەنجەیی و لە جۆری ئەدینۆکارسینۆما بووە، کە باوترین جۆری شێرپەنجەی سییەکانە". بەگوێرەی پسپۆڕانی نەخۆشخانەی جەمێلی، دەستنیشانکردنی زووی شێرپەنجەی سییەکان لە جۆری ئەدینۆکارسینۆما، دەرفەتی رزگاربوون و چاکبوونەوە بە رێژەی 80٪ بۆ 98٪ زیاد دەکات. پسپۆڕان جەخت لە گرنگیی پشکنینی پێشوەختە دەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان.