رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەریخستووە، خواردنی دەنکە سیرێک لە رۆژێکدا، رۆڵێکی کارا دەبینێت لە بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە سەرما و ئەنفلوەنزا.
گۆڕانکارییەکان لە کەشوهەوادا و بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکان لە ژیانی رۆژانەدا، بەگوێرەی پسپۆڕان دەبنە هۆی لاوازبوونی بەرگریی جەستە، کە ئەمەش مرۆڤ بەرامبەر نەخۆشییە وەرزییەکان زیاتر لاواز دەکات.
توێژەرانی زانکۆی واشنتن بۆیان دەرکەوتووە، مادە چالاکەکانی نێو سیر (بەتایبەت پێکهاتەی ئەلیسین) خاوەنی تایبەتمەندییەکی دژەبەکتریا و دژەڤایرۆسی بەهێزن، کە یارمەتیی خانەکانی بەرگری دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان بە شێوازێکی زۆر کاریگەرتر.
ئەم دۆزینەوەیە، رێگەیەکی سروشتی و سادە بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی دەخاتەڕوو، کە پێویستی بە هیچ دەرمانێکی ئاڵۆز نییە، تەنیا بە زیادکردنی بڕێکی کەم سیر بۆ ژەمە خۆراکیەکان، دەتوانرێت بەرگری بۆ جەستەت دابینبکرێت.



.png&w=3840&q=75)