رووداو - تەندروستی
چارەسەرکاری دەروونی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی بە گرنگ دادەنێت لە رێگریکردن لە نەخۆشی و کێشە دەروونییەکان تەنانەت دەڵێت، پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی دەتوانێت ببێتە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ هەر کێشەیەکی دەروونی.
دلیڤان محەممەد، چارەسەرکاری دەروونی بە رووداوی راگەیاند، تائێستا خەڵک پێی شەرمە باسی نەخۆشییە دەروونییەکانی بکات، بەڵام ئەوە ئەگەر بشاردرێتەوە جەستە دەشێوێت.
دلیڤان محەممەد روونی دەکاتەوە، یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگەکانی جەستەیەکی تەندروست، بریتییە لە دەروونێکی ئارام و سەلامەت.
هۆکارەکانی دروستبوونی گرفتی دەروونی
بۆماوەیی
پێکهاتەی مێشک
رووداوی ناخۆش
گوشاری بەردەوام
نەخۆشییە جەستەییەکان
نیشانەکانی گرفتە دەروونییەکان
هەستکردن بە دڵتەنگی و بێهیوایی
لەدەستدانی حەز و چێژبینین
خەوزڕان یان زۆر خەوتن
ماندوێتی و بێهێزیی بەردەوام
هەستکردن بە تاوان
دوورکەوتنەوە لە خەڵک
چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی گرفتە دەروونییەکان
سەردانی پزیشکی دەروونی
قسەکردن
وەرزشکردن
خۆراکی تەندروست
خەوڕێکی
هەناسەی قووڵ، یۆگا، یان مێدیتەیشن
