رووداو - تەندروستی
ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵکردن و پیشگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆرینەی مردنی لەناکاوی کۆرپەلە پەیوەندی بە هەڵە باوەکانی ژینگەی خەوتنەوە هەبووە.
لە توێژینەوەیەکی ناوەندەکە، چاودێریی 4861 حاڵەتی مردنی لەناکاوی کۆرپەلەی لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2024 کردووە دەریخستووە، 73٪ـی حاڵەتەکان هۆکاری مەترسیدار و ناتەندروستی خەوتنیان هەبووە.
د. لێانا وێن، پسپۆڕی فریاکەوتن لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن، چەند رێنوێنییەکی بۆ خەوی سەلامەتی کۆرپە خستەڕوو، لەوانە:
- دانانی کۆرپەلە لەسەر پشت بۆ خەوتن.
- بەکارهێنانی بێشکە یان لانکێکی تووند و سەلامەت.
- دوورخستنەوەی یاری لە کۆرپەلەکە.
- پێویستە جێگەی منداڵەکە لە هەمان ژووری دایک و باوکیدا بێت، بەڵام لەسەر جێگەیەکی جیاواز.



