رووداو - تەندروستی پسپۆڕان چەند هۆکارێکیان دەستنیشانکردوون کە دەبنە هۆی تێکچوونی فرمانی گورچیلەکان لەو کەسانەی نەخۆشیی هەوکردنی درێژخایەنی ریخۆڵەیان هەیە. کۆمەڵە توێژەرێک لە بەشەکانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و گورچیلە دەریانخستووە، هەندێک حاڵەت و شێوازی چارەسەر بۆ نەخۆشانی هەوکردنی ریخۆڵە، لەوانەیە مەترسیی جددی لەسەر گورچیلەکانیان دروست بکات. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکیی هەرس و جگەر BMC Gastroenterology لە بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، پزیشکانی بەشەکانی هەرس و گورچیلە چەند هۆکارێکی سەرەکییان بۆ تێکچوونی گورچیلە لەو کەسانەدا دیاری کردووە کە نەخۆشیی هەوکردنی درێژخایەنی ریخۆڵەیان هەیە. هۆکارە سەرەکییەکان بریتی بوون لە لاوازبوونی ئێسک، گۆڕانکاری لە رێژەی eGFR و تێکچوونی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باش. پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن، ناسینەوەی ئەم هۆکارانە دەبێتە یارمەتیدەرێکی گەورە بۆ پزیشکانی بواری هەرس و گورچیلە، تاوەکو پێش ئەوەی زیانەکان بگەنە قۆناغێکی مەترسیدار، چاودێریی وردتر و پشکنینی بەردەوام بۆ نەخۆشەکان دابین بکەن.
تەندروستی31-10-2026زانکۆی کینگستۆن: جۆرە نوێیەکانی حەبی هەستیاری کەمترین کاریگەرییان لەسەر مێشک و هۆشیاری هەیە
تەندروستی31-10-2026بەپێی توێژینەوەیەک؛ وەرزش تەنیا دڵ بەهێز ناکات، بەڵکو دەمارەکانی کۆنترۆڵکردنی لێدانی دڵ دەگۆڕێت