رووداو - تەندروستی
زانایان لە زانکۆی نیویۆرک ئەبوزەبی، ئامێرێکی بچووکیان بە قەبارەی تۆوێک دروستکردووە، کە دەتوانێت چالاکیی دەمارەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ چارەسەری ئازاری درێژخایەن و تێکچوونەکانی جووڵە بەکاربهێندرێت.
بەپێی زاناکانی زانکۆییەکە ئازاری درێژخایەن و تێکچوونی جووڵە، کێشەی ملیۆنان کەسە لە جیهاندا و زۆرجار پێویستیان بە چارەسەری پزیشکیی ئاڵۆز هەیە.
ئەم ئامێرە نوێیە، بەبێ وایەر و لە دوورەوە کاردەکات و دەتوانێت بە وردی دەمارەکان رێکبخات، ئەمەش وەک بەدیلێکی سەلامەتتر و گونجاوتر بۆ سیستەمەکانی هاندانی دەمارەکان دادەنرێت.
تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان ئەنجامی ئومێدبەخشیان هەبووە، بەهۆی لابردنی پاتریی ناوەکی و وایەر، قەبارە بچووکەکەشی رێگە بە بەکارهێنانێکی ئاسانتر دەدات و دەکرێت لە دەرەوەی نەخۆشخانەش بەکاربهێندرێت.


