رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریخستووە، هەموو تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین D هەمان کاریگەرییان نییە و بەشێکیان لەوانەیە بۆ جەستە بەسوود نەبن.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی سەری لە بەریتانیاوە ئەنجامدراوە، وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامین D2، کە بە (ئێرگۆکالسیفێرۆڵ) ناسراوە، دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ڤیتامین D3 (کۆلیکالسیفێرۆڵ) لە جەستەدا.
ڤیتامین D3 ئەو جۆرەیە کە جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سرووشتی لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە بەرهەمی دەهێنێت و کاریگەرترە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گشتیی ڤیتامین D. هەروەها توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە ڤیتامین D3 سیستمی بەرگریی جەستە دژی ڤایرۆس و بەکتریاکان بەهێزتر دەکات بە بەراورد بە D2.
پرۆفیسۆر د. کاسی مارتن، یەکێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە دەڵێت، "ئەم دەرەنجامانە گرنگیی دڵنیابوونەوە لە بەردەستبوونی ڤیتامین D3ـی رووەکی دەردەخەن، کە ئێستا سەرچاوە نائاژەڵییەکانیش بە شێوەی بازرگانی بەردەستن".
دەرەنجامەکان لەگەڵ شیکاریی 24 توێژینەوەی پێشووتردا یەکدەگرنەوە، کە تێیاندا دەرکەوتووە ڤیتامین D3 لە D2 باشترە بۆ زیادکردنی ئاستی گشتیی ڤیتامین D لە خوێندا.

.jpeg&w=3840&q=75)

