رووداو - تەندروستی
لە رانیە چالاکییەک بۆ هوشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک بەرێوەچوو و خانمان هۆشیار دەکرێنەوە.
ژیان حوسێن، بەرپرسی بەشی پلان لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی گشتی راپەڕین رایگەیاند، لە دەڤەری راپەرین نزیکەی 540 تووشبوی شێرپەنجەی مەمک هەیە و هەموو ساڵێک لە مانگی 10 چاڵاکی هۆشیارکردنەوە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام دەدەین بۆ خانمانی دەڤەرەکە.
ژیان حوسێن، دەڵێت "لە رانیە سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک هەیە، هەروەها پسپۆڕی تایبەت بە خانمان و ئامێری مەمۆگرام لە سەنتەرەکە هەیە کە خانمان دەتوانن سەردانی بکەن و چارەسەر وەربگرن.
لە کۆتایدا رێنوێنی خانمان دەکات کە شەرم نەکەن و هەر هەنگاوێک بۆ زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک، چارەسەریەکەی خێراتر دەکات.



