رووداو - تەندروستی توێژینەوەیەکی کلینیکی لە بەریتانیا دەریخستووە، وەرگرتنی رۆژانەی تەواوکەرێکی خۆراکیی ریشاڵی دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو ئازاری هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ کەمبکاتەوە، هێزی ماسولکەکان باشتر بکات و هەستیاریی جەستە بۆ ئازار کەمبکاتەوە. توێژینەوەکەی زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، سوودەکانی ئەم تەواوکەرە خۆراکییە رەنگە پەیوەندی بە گۆڕانکاری لە بەکتریاکانی ریخۆڵە و هۆرمۆنی GLP-1 هەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان هەیە. زانکۆ بەریتانییەکە ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی تووشی هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ (OA) بوون و تەواوکەری خۆراکیی ریشاڵی جۆری ئینولینیان (inulin) وەرگرتووە، کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان لە ئازاردا بەدیکردووە، هاوکات هێزی دەستیان بۆ گرتنی شتەکان باشتر بووە. یەکێک لە دەرەنجامە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەبوو، پابەندبوون بە وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکە زۆر ئاسانتر بوو لە پابەندبوون بە پرۆگرامی چارەسەریی سرووشتی. تەنیا 3.6%ی ئەو کەسانەی کە تەنیا ئینولینیان وەرگرتبوو وازیان لە توێژینەوەکە هێنا، بە بەراورد بە 21%ی ئەو کەسانەی کە تەنیا چارەسەریی سرووشتییان وەردەگرت. ئینولین فایبەرێکی سرووشتییە و لە چەندین خۆراکدا هەیە، ئەم جۆرە فایبەرە لە ریخۆڵە بچووکدا هەرس ناکرێت، بەڵکو دەچێتە ریخۆڵە گەورە و لەوێ دەبێتە خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکان. کاتێک بەکتریاکان ئینولین هەرس دەکەن، ترشە چەورییە زنجیرە کورتەکان (SCFAs) بەرهەمدەهێنن، کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پەیوەست بە ئازار دەدەن.
تەندروستی28-10-2026بەرپرسی بەشی پلان لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی گشتی راپەڕین: لە دەڤەری راپەرین نزیکەی 540 تووشبوی شێرپەنجەی مەمک هەیە
تەندروستی28-10-2026لە هەولێر منداڵێک پارچە سەموونێکی لە بۆڕی هەناسەی گیردەبێت و لە دەرمانخانەیەک ژیانی رزگار دەکرێت