رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤیی منداڵان لە دهۆک ئاشکرای دەکات، ئێستا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سوورێژە لەنێو منداڵاندا هەیە و بەشێکی زۆریشیان ڤاکسین نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5-10-2026 د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی بۆ منداڵان بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 20 منداڵی تووشبوو بە سوورێژە لە ئاکرێ و دەوروبەری هاتوونەتە نەخۆشخانەکە و خەوێندراون.
د. نزار بەکر هۆشداری دەدات کە مەترسیی جیدی لەسەر ئەو منداڵانە زۆرە کە ڤاکسین نەکراون.
سوورێژە نەخۆشییەکی گوازراوەیە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت و لە منداڵی تەمەن 2-5 ساڵ بڵاوترینە. بە خێرایی تەشەنەدەکات و نیشانەکانی ئەمانەن؛
10 رۆژ دوای بەرکەوتنی ڤایرۆسەکە دەردەکەون
نیشانەکانی هاوشێوەی هەڵامەتن
تا، کۆکە، بێهێزی، هەناسەتنەگی و چاوسووربوونەوە
دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر جەستە
ماوەی دەرکەوتنی پەڵەکان لەنێوان 4 بۆ 7 رۆژە.
سوورێژە چۆن دەگوازرێتەوە؟
4 رۆژ بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان
4 رۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانەکان
تووشبووی
بەرکەوتنی راستەوخۆ
پژمین، کۆکین
چارەسەر
چارەسەرێکی تایبەتی نییە
نیشانەکانی کەمدەکرێنەوە بە
پشوودان و جیاکردنەوەی
دژەخوران، ئازاشێن، دەرمانی پاراسیتامۆڵ
پێدانی تەواوکەرە خۆراکییەکان لەلایەن پزیشک.

