رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی جۆری رایدەگەیێنێت، هۆکاری کەمیی دەرمان لە سلێمانی هیچ پەیوەندی بە گواستنەوەی دەرمانەوە نییە.
لەبارەی دەرمانە ئۆنڵاینەکانەوە د. ئازا ئازاد، بەڕێوەبەری کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییان پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لەو دەرمانانە، چونکە نابێت دەرمان رێکلامی بۆ بکرێت و بە ئۆنڵاینیش بفرۆشرێت.
د. ئازا ئازاد ئەوەش روون دەکاتەوە، زۆرینەی کۆمپانیاکان کە دەرمان هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە هەولێرن و بە رێنوێنیی تایبەت کرداری گواستنەوەی بۆ کراوە بۆ شارەکانی دیکە، بەڵام چۆنیەتیی گواستنەوەکەی پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان نییە.
لە کۆتاییدا گوتی، بەڕێوەبەرایەتییەکە هێڵی گەرمی هەیە و هەر هاونیشتمانییەک بیەوێت سکاڵا لە هەر کەموکورتییەکی دەرمان و کۆگەکردن و فرۆشتنی دەرمان بکات، با پەیوەندییان پێوە بکات.


